Sangar Hamad Azeez
27 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2016
ریاز -AA
دوای ئەوەی نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزینی بەخۆیەوە بینی، عەرەبستانی سعوودیە رایگەیاند کە چەند هەنگاوێک دەنێت بۆ بەرگرتن لە قەیرانی ئابووری و لەم چوارچێوەیەشدا مووچەی کارمەندانی کەرتی گشتی بەرێژەی لەسەدا ٢٠ کەم دەکاتەوە.
ساڵی رابردوو حکوومەتی سعوودیە کە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت رێژەی باجی لەسەر نرخی سووتەمەنی بۆ لەسەدا ٨٠ بەرزکردبوویەوە ، بەردەوامە لە نانی هەنگاو بۆ پێشگرتن لە دروستبوونی قەیرانی ئابووری.
لەم چوارچێوەیەشدا حکوومەتی ریاز بڕیاری دا لەسەدا ٢٠ی مووچەی کارمەندانی دام و دەزگا حکوومییەکان کەم بکاتەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی "SPA" لەلایەن شای سعوودیەوە گۆڕانکاری لە مووچەی ژمارەیەک لە مووچەخۆران دەکرێت.