Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
له یه‌كه‌م رۆژی هه‌فته‌دا، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٧٤ دۆلار و ٥٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
رۆژی هه‌ینی، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٧٦ دۆلار و ٣٨ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٧٥ دۆلار و ٤١ سه‌نت ته‌واو كرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٣٠ەوە نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ١،٢١ دابەزیوە و به ٧٤ دۆلار و ٥٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به ٧٣ دۆلار و ١١ سەنت فرۆشرا.
بەپێی ئەو زانیاریانەی ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، چین کە دووەم گەورەترین بەکاربەری نەوتە لە جیهاندا، نیشاندەری کڕین و فرۆشتنی پیشەسازیی بەرهەم دابەزیوە بۆ ٥٠،٣ و لە خوار چاوەڕوانییەکانە.
بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە زۆرێک لە وڵاتەکان، کاریگەری نەرێنیی لەسەر ئاساییبوونەوەی ئابووریی و خستنەڕووی نەوتی بۆ بازاڕ دروستکردووە کە ئەوانەش کاریگەرن لەسەر دابەزینی نرخەکەی.
هەروەها بڕیاری گرووپی ئۆپیک پڵاس کە پێکهاتووە لە ئۆپیک و ژمارەیەک وڵاتی بەرهەمهێنەری دەرەوەی ئۆپیک بۆ زیادکردنی بەرهەمی رۆژانەی نەوت بە قەبارەی ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت، نیگەرانی لەبارەی زیاد خستنەبازاڕ دروستکردووە کە ئەوەیش کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخەکەی هەیە.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٤ دۆلار و ٦٤ سه‌نت بۆ ٧٤ دۆلار و ٩٣ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٧٤ دۆلار و ٣٥ سه‌نت بۆ ٧٤ دۆلار و شەش سه‌نت بمێنێته‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن