Istanbul
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به ٧٣ دۆلار و ٩٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٧٤ دۆلار و ٨٤ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٧٣ دۆلار و ٧٠ سه‌نت ته‌واوكرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٢٩ەوە، نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٣٠ بەرزبووەتەوە و به ٧٣ دۆلار و ٩٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به ٧٢ دۆلار و ١١ سەنت فرۆشرا.
هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە کە سەرەڕای بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بەتایبەتی جۆری دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرانسەری جیهاندا، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت کارەکانی وەرگرتنی ڤاکسین، پەتاکە کۆنترۆڵ بکات.
به‌پێی داتاكانی ماڵپه‌ڕی Ourworldindata.org، تا ئێستا زیاتر له سێ ملیار و ٨٩٠ ملیۆن دۆز ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌كارهێندراوه.
لە لایەکی دیکەوە، سەرەڕای بڕیاری گرووپی ئۆپیک پڵاس کە پێکهاتووە لە ئۆپیک و ژمارەیەک وڵاتی بەرهەمهێنەری دەرەوەی ئۆپیک بۆ زیادکردنی بەرهەمی رۆژانە نەوت بە قەبارەی ٤٠٠ هەزار بەرمیل، شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە چاوەڕوانن لە بەرامبەر زیادبوونی خواست لەسەر نەوت بازاڕی نەوتی جیهانی کراوە بێت.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٤ دۆلار و ٢٠ سه‌نت بۆ ٧٤ دۆلار و ٦٦ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٧٣ دۆلار و ٧٤ سه‌نت بۆ ٧٣ دۆلار و ٢٨ سه‌نت بمێنێته‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن