Zana Natık Kerem
26 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند کە کۆی داھاتی نەوتی فرۆشراو بۆ مانگی حوزەیرانی رابردوو، شەش ملیار و ١٤٣ ملیۆن و ١٠٦ ھەزار دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا پشت بەستن بە ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)، بڕ و داھاتی فرۆشی نەوتی بۆ مانگی حوزەیرانی رابردوو، بڵاوکردەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە، کۆی نەوتی ھەناردەکراو لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا، گەیشتووەتە ٨٦ ملیۆن و ٧٦٥ ھەزار و ٥٨٩ بەرمیل نەوت کە داھاتەکەی شەش ملیار و ١٤٣ ملیۆن و ١٠٦ ھەزار دۆلار بووە.
باس لەوەشکراوە کە لە مانگی حوزەیرانی رابردوودا، بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ٨٣ ملیۆن و ٦٩٠ ھەزار و ٣٥٢ بەرمیل بووە و بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کەرکووک لەڕێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە، گەیشتووەتە سێ ملیۆن و ٧٥ ھەزار و ٢٣٧ بەرمیل.
راگەیەنراوەکە هەروەها ئاماژەی بەوەداوە کە لە مانگی حوزیرانی رابردوودا، یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە ٧٠ دۆلار و ٨٠ سەنت فرۆشراوە.