بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٧٢،٥٣ دۆلارە
- یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به ٧١ دۆلار و ١٤ سەنت فرۆشرا.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
له یه‌كه‌م رۆژی هه‌فته‌دا، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٧٢ دۆلار و ٥٣ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
رۆژی هه‌ینی، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٧٤ دۆلار و ٢٢ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٧٣ دۆلار و ٤٤ سه‌نت ته‌واوكرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٥٠ەوە نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ١،٢٤ دابەزیوە و به ٧٢ دۆلار و ٥٣ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به ٧١ دۆلار و ١٤ سەنت فرۆشرا.
بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە زۆرێک لە وڵاتەکان، کاریگەری نەرێنیی لەسەر ئاساییبوونەوەی ئابووریی و خستنەڕووی نەوتی بۆ بازاڕ دروستکردووە کە ئەوانەش کاریگەرن لەسەر دابەزینی نرخەکەی.
سەرلەنوێ بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە جۆری دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زۆرێک لە وڵاتەکاندا، بووەتە هۆی گرتنەبەری رێکاری نوێ لە زۆرێک لە وڵاتاندا. ئەوەشخراوەتەڕوو کە زیادبوونی ئەو حاڵەتە لەو شوێنانەدا زۆرە کە وەرگرتنی ڤاکسین تیایاندا دواکەوتووە.
لە لایەکی دیکەوە، شارەزایان پێیانوایە کە بڕیاری گرووپی ئۆپیک پڵاس کە لە مانگی ئابەوە هەموو مانگێک رۆژانە ٤٠٠ هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت زیاد بکات، هاوکات خێرا بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا کاریگەریان لەسەر بازاڕی نەوت دروست کردووە.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٢ دۆلار و ٧٦ سه‌نت بۆ ٧٣ دۆلار و ١١ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٧٢ دۆلار و ٤١ سه‌نت بۆ ٧١ دۆلار و شەش سه‌نت بمێنێته‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن