Belgin Yakışan Mutlu
27 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2021
ئیستانبوڵ - AA
دوای ئەوەی ئەم هەفتەیە بەهای دۆلار بەرامبەربە لیرەی تورکی بە بەرزبوونەوە دەستی پێ کرد، بەهای یەک دۆلار بەرامبەربە ٨،٥٧ لیرەی تورکی مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نزمترین ئاستی مامهڵهپێكراوی دۆلار به‌رامبه‌ربە لیره ٨،٥٤٤٩ لیرە بوو و به‌رزترین ئاستیش ٨،٦٢٧٥ لیرە بوو، رۆژەکەشی بە ٨،٥٥٨٩ لیرە تەواوکرد.
به‌های دۆلار به‌رامبه‌ربە لیره‌ی توركی لە ده‌سپێكی مامەڵەکانی ئه‌مڕۆدا، بە بەرزی دەستی پێ کرد و له كاتژمێر ١٠:٤٠ه‌وه به به‌راورد به كاتی داخستن به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،١ بەرزبووەتەوە و و یەک دۆلار بەرامبەربه ٨،٥٧١٠ لیرە مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
لە هەمان کاتدا بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لە دوێنێدام به‌های یورۆ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،١ دابەزینی به‌خۆیه‌وه بینی و یەک یورۆ بەرامبەربه ١٠،٠٩٢٠ لیرە بوو و به‌های پاوهندیشم به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،١ دابەزینی به‌خۆیه‌وه بینی و به ١١،٨١٤٠ لیرە مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.