Firdevs Yüksel
18 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 18 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، بە ٥٤ دۆلار و ٨٥ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
رۆژی ھەینی نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت بەرزبووەوە بۆ ٥٦ دۆلار و ٥٠ سەنت و بە ٥٥ دۆلار و ١٠ سەنت رۆژەکەی تەواو کرد. ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٤١دا بە بەراورد بە کاتی داخستن بە رێژەی لە سەدا ٠،٤٥ دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بە ٥٤ دۆلار و ٤٨ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
ھەر لەو کاتەدا یەک بەرمیل نەوتی خاوی تێکساس بە ٥٤ دۆلار و ٨٥ سەنت فرۆشرا.
ئاماژە بەوە دەکرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٥٤ دۆلار و ٩٣ سەنت بۆ ٥٥ دۆلار و ٤٢ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٥٤ دۆلار و ٤٤ سەنت بۆ ٥٣ دۆلار و ٩٥ سەنت بمێنێتەوە.