فەڕەنسا.. خۆپیشاندان دژبە پڕۆژەیاسای ئاسایشی گشتگیر
- لە ژمارەیەک شاری فەڕەنسا، خۆپیشاندان دژبە پڕۆژەیاسایی ئاسایشی گشتگیر بەرێوەچوو.
Arbil
پاریس ــ AA
لە ژمارەیەک شاری فەڕەنسا، خۆپیشاندان دژبە پڕۆژەیاسای ئاسایشی گشتگیر بەرێوەچوو کە لە میانیدا پێکداھەڵپژان لە نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسدا روویدا.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاند کە لە ژمارەیەک شاری فەڕەنسا لەسەروویانەوە پاریسی پایتەخت، خۆپیشاندان دژبە پڕۆژەیاسای ئاسایشی گشتگیر ئەنجامدران.
ئەو پڕۆژەیاسایە لە تشرینی ساڵی رابردوو لە لایەن پەرلەمانی فەڕەنساوە، گڵۆپی سەوزی بۆ ھەڵکراوە.
لە خۆپیشاندانەکاندا،خۆپیشاندەران داوایان لە حکوومەت کرد کە پڕۆژەیاسايى ئاسایشی گشتگیر بکشێنێتەوە کە بڵاوکردنەوەی وێنەی ھێزەکانی پۆلیس و ئاسایش لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، قەدەغەکردووە.
ھاوکات خۆپیشاندەران بە گوتنەوەی دروشمی "پۆلیس لە ھەموو شوێنێکدایە" و "دادوەریی لە ھیچ شوێنێکدا بوونی نییە" و "دەوڵەتی پۆلیس ناتوانێت رێگریمان لێ بکات بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان" درێژەیان بە خۆپیشاندانەکانیان دا.
لە خۆپیشاندانەکاندا، پێکداھەڵپژان لە نێوان خۆپیشاندەران و پۆلیسدا روویدا.