جيهان

ھەولێر .. خۆپیشاندانی پەنابەرانی کوردی ئێران لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان

مورادی: "ھاتووینەتە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەوەی داواکارییەکانمان بگەیەنینە ئەوان کە تیاییدا داوای مافی پەنابەرییەتی دەکەین چونکە تا ئێستا بۆ ئێمە ھیچ شتێک نەکراوە و تەواو بێبەشین لە مافەکانمان، نە یارمەتی دەدرێن و نە ناسنامەمان ھەیە".

Heman Hussein Yaseen  | 18.01.2021 - نوێکردنەوە : 18.01.2021
ھەولێر .. خۆپیشاندانی پەنابەرانی کوردی ئێران لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان

Arbil

هەولێر - AA

مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتییەکانیان دژ بە ناکارایی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ناساندنی مافی پەنابەرێتی بەو کوردانەی کە ئۆپۆزسیۆنی ئێرانن و ساڵانێکی زۆرە لە ھەرێمی کوردستان نیشتەجێن، خۆپیشاندانێک لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە ھەولێر رێکخرا.

لە خۆپیشاندانەکەدا داواکارییەکان لە چەند خاڵێک کۆکرابوونەوە کە بریتیبوون لە، جیاکردنەوەی کەیسی پەناخوازان و پەنابەرانی سیاسیی لەگەڵ پەناخوازانی کۆمەڵایەتی کە ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا پێداچوونەوە بە میکانیزمی دابەشکردنی یارمەتییە مرۆییەکان و رێکخستنی سیستەمێکی دادپەروەرانەی بێ جیاوازی، چارەسەرکردنی کێشەی فۆڕمی خۆراک و دابینکردنی دەرمان بۆ ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنییان ھەیە.

لە بەشێکی دیکەی داواکارییەکانییان، پەنابەران داوای چارەسەرکردنی کێشەی کارتی نشینگەی کرد و، داکاریش بوون کە ھەلیکار بۆ ئەو پەنابەرانە بڕەخسێندرێت کە ھیچ پیشەیەکییان نيیە و، چارەسەرکردنی کێشەی خوێندنیش بەشێکی دیکەی کێشەکانی پەنابەران بوون.

پەنابەرێک کە ماوەی سێ ساڵە لە ھەرێمی کوردستان نیشتەجێیە، ئاماژە بەوە دەکات کە ھیچ یارمەتی و کۆمەکێکیان پێناگات و ئەو داوا دەکات تەنیا دەیانەوێت وەکو مرۆڤێکی ئاسایی بژین و لەمبارەیەوە پەنابەر، عەلی مورادی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ھاتووینەتە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەوەی داواکارییەکانمان بگەیەنینە ئەوان کە تیاییدا داوای مافی پەنابەرییەتی دەکەین چونکە تا ئێستا بۆ ئێمە ھیچ شتێک نەکراوە و تەواو بێبەشین لە مافەکانمان، نە یارمەتی دەدرێن و نە ناسنامەمان ھەیە".

عەلی مورادی گوتیشی: "تەنیا دەمانەوێت وەکو ئینسان بژین و ئەو کارتەی بە ئێمەیان داوە ھیچ بەھایەکی نیيە کاتێک بژێوی ژیانمان بۆ دابین نەکرێت".

ئەو پەنابەرە ئاماژە بەوە دەکات بەهۆی نەبوونی ناسنامەوە کێشە بۆ منداڵەکانییان دروست دەبێت کاتێک دەیانەوێت بیانخەنە بەر خوێندن و هاوکات ئەوەش دەخاتەڕوو کە بەهۆی نەبوونی ناسنامەوە ناتوانن مۆڵەتی شوفێری وەربگرن و بەگوتەی خۆی بەگشتی لە راییکردنی کاروبارەکانی ئیداریی کێشەیان بۆ دروست دەبێت.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın