جيهان

خۆپیشاندانەکان بۆ پاڵپشتیکردن لە فەڵەستین لە زانکۆکانی ئەمریکا بەردەوامن

لە میانی ئەو خۆپیشاندانانەی کە لە زانکۆکانی ئەمریکا بۆ پاڵپشتیکردن لە فەڵەستین بەردەوامن، ٢٥٢ کەس دەستگیرکراون.

Aynur Şeyma Asan, Beraa Göktürk  | 28.04.2024 - نوێکردنەوە : 29.04.2024
خۆپیشاندانەکان بۆ پاڵپشتیکردن لە فەڵەستین لە زانکۆکانی ئەمریکا بەردەوامن

Ankara

ئەنقەرە ــ AA

سەرباری دەستوەردانەکانی کارگێڕانی زانکۆکان و پۆلیس، خۆپیشاندانەکان بۆ پاڵپشتیکردن لە فەڵەستین لە زانکۆکانی ئەمریکا بەردەوامن.

لە میانی ئەو خۆپیشاندانانەی کە لە زانکۆکانى ئەمریکا بۆ پاڵپشتیکردن لە فەڵەستین بەردەوامن، خوێندکاران دەستیان بە مانگرتن کردووە کە ئەوەش وای کردووە کارگێڕانی زانکۆکان زنجیرەیەک ڕێوشوێن بگرنەبەر وەک داخستنی زانکۆکان.

ھاوکات لەگەڵ بەردەوامی خۆپیشاندانەکان، ژمارەی خوێندکارانی بەشداربوو لە خۆپیشاندانەکان، ڕۆژ دوای رۆژ لە زیاد بوونە.

لای خۆیەوە تۆڕی میدیایی "CNN" بڵاوی کردەوە کە زانکۆی واشنتۆن لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بەوەداوە کە خۆپیشاندان لەناو زانکۆکە بەردەوامە.

باسی لەوەشکردووە کە تا ئێستا٨٠ خۆپیشاندەر، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون و ڕایگەیاندووە: "ئەو خوێندکارانەی کە خێوەتی مانگرتنیان لەناو زانکۆکە، ھەڵداوە، نیازی باشیان نییە و ئەگەری ھەیە، مەترسیدار بن".

ھەر لەوبارەیەوە زانکۆی باشووری کالیفۆرینا لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە بەھۆی خۆپیشاندانەوە، بەشێوەیەکی کاتی زانکۆکەیان بەڕووی خوێندکاراندا، داخراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە کە تا ئیستا ١٠٠ خۆپیشاندەر، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون.

لای خۆیەوە زانکۆی ئەریزۆنا لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بەوەداوە کە خۆپيشاندان بۆ پاڵپشتیکردنی فەڵەستین لەناو زانکۆکە بەردەوامە.

ئاماژەی بەوەداوە کە تا ئێستا ٧٢ کەسی بەشداربوو لە خۆپیشاندانەکەدا، دەستگیرکراون لەنێواندا، ١٥ خوێندکار ھەن.

لە ڕۆژی ١٨ی ئەم مانگەوە خۆپیشاندان بۆ پاڵپشتیکردنی فەڵەستین لە زانکۆکانی ئەمریکا ئەنجام دەدرێن کە میانیدا، خۆپیشاندەران شەڕی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، ڕەت دەکەنەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın