جيهان, ئابووری

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٥٧ دۆلار و ٢٢ سەنت

کەمبوونەوەی یەدەگەکانی نەوتی ئەمریکا رۆڵی هەبوو لە زیادبوونی خواست لەسەر نەوت و بەرزبوونەوەی نرخەکان.

Firdevs Yüksel  | 13.01.2021 - نوێکردنەوە : 13.01.2021
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٥٧ دۆلار و ٢٢ سەنت

Istanbul

ئیستانبوڵ- AA

لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٥٧ دۆلار و ٢٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە ٥٦ دۆلار و ٧٩ سەنت و رۆژەکەی بە ٥٦ دۆلار و ٥٨ سەنت تەواو کرد، بەڵام کاتژمێر ٠٩:١٧ی بەیانی ئەمڕۆ نرخەکان بەڕێژەی سەدا ١،١٣ بەرزبووەوە و بە ٥٧ دۆلار و ٢٢ سەنت فرۆشرایە کڕیاران.

لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس بە ٥٣ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

کەمبوونەوەی یەدەگەکانی نەوتی ئەمریکا رۆڵی هەبوو لە زیادبوونی خواست لەسەر نەوت و بەرزبوونەوەی نرخەکان.

بەگوێرەی ئەو پێشبینیانەی دوێنێ ئه‌نستیتیوتی نەوتی ئەمریکا بڵاویکردوونەتەوە لە یەدەگەکانی نەوتدا بەراورد بە هەفتەی پێشوو نزیکەی ٥،٨ ملیۆن بەرمیل کەمیکردووە لە کاتێکدا چاوەڕێ دەکرا ٢،٧ ملیۆن بەرمیل کەمبکات.

لە لایەکی دیکەشەوە چاوەڕێ دەکرێت جۆ بایدن دوای هاتنە سەر دەسەڵاتی لە ٢٠ی کانوونی دووەمدا پاکێجی پشتیوانی بۆ زیانلێکەوتووانی کۆرۆنا پەسەند بکات و ئەمەش هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخەکانە.

بەهەمانشێوە هەوڵە ئەرێنییەکانی تایبەت بە بەکارهێنانی پێکوته‌ی دژەکۆرۆنا کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەبووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın