Sibel Morrow
22 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 22 ئادار 2021
ئیستانبوڵ - AA
له یەکەم رۆژی کاری هەفتەدا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت لە بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به ٦٤ دۆلار و ١٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.
رۆژی هەینی نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته، ٦٢ دۆلار و حەوت سه‌نت و، رۆژه‌كه‌ی به ٦٤ دۆلار و ٥٣ سه‌نت ته‌واوكرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٥٧وە نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٥٧ دابەزیوە و به ٦٤ دۆلار و ١٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به ٦١ دۆلار و نۆ سەنت فرۆشرا.
دوای ئەوەی حاڵەتەکانی توشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ دووبارە رووی لە هەڵکشان کردەوە لە ئەورووپا. نیگەرانی لەبارەی ئەوە سەریهەڵدا کە ناتوانرێت لە کاتێکی نزیکدا داخوازی لەسەر نەوت رێکبخرێتەوە، بەو هۆیەشەوە نرخی برێنت رووی لە دابەزین کرد.
لە کاتێکدا ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەورووپا لەنێویشیاندا ئەڵمانیا و بەلجیکا رێوشوێنەکانییان توند کردووە، کۆبوونەوەی رووبەڕووی سەرکردەکانی یەکێتیی ئەورووپا هەڵوەشێندراوەتەوە.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٦٤ دۆلار و ٧٥ سەنت بۆ ٦٥ دۆلار و سێ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و، نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٦٣ دۆلار و ٩٤ سه‌نت بۆ ٦٣ دۆلار و ٤١ سه‌نت بمێنێته‌وه.