Firdevs Yüksel
28 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
له بازاڕه نێودهوڵهتییهكاندا، یهك بهرمیل خاوی برێنت به ٥٥ دۆلار و ١٢ سهنت مامهڵهی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یهك بهرمیل خاوی برێنت گهیشته، ٥٦ دۆلار و ٤٩ سهنت و رۆژهكهی به ٥٥ دۆلار و ٥٣ سهنت تهواو كرد.
ئهمڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٤٨وە نرخەکەی به بهراورد به كاتی داخستنی بازاڕ بهڕێژهی لهسهدا ٠،٧٢ دابەزیوە و به ٥٥ دۆلار و ١٢ سهنت مامهڵهی پێوه دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یهك بهرمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس WTI به ٥٢ دۆلار و ٤٨ سەنت فرۆشرا.
لە کاتێکدا ژمارەی تووشبووان بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سەرانسەری جیهاندا لە ١٠١ ملیۆن کەس نزیک دەبێتەوە، هاوکات بەهۆی توندکردنی رێوشوێنەکانی کەرەنتینە، دووبارە هاتنەئارای سنووردارکردنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان و سەرهەڵدانی کێشە لەبارەی دابینکردنی ڤاکسین نیگەرانییەکانی لەبارەی لاوازی خواست لەسەر نەوت زیادکردووە کە ئەوەیش کاریگەری لەسەر نرخەکەی دروستکردووە.
لایەنی ئەورووپا کە دووچاری کێشەبووە لەبارەی دابینکردنی ڤاکسین، تا ئێستا لە گفتوگۆکانیدا لەگەڵ ئەسترازینیکا نەیتوانیوە بگاتە رێککەوتن. ئەسترازینیکا باس لەوە دەکات کە دواکەوتن لە دابینکردنی ڤاکسین دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کێشانەی کە لە کارگەیەکی دابینکردندایە لە بەلجیکا.
لە چین کە دووەم گەورەترین بەکارهێنەری نەوتە لە جیهاندا، بەهۆی دووبارە سەرهەڵدانەوەی پەتاکە سنووردارکردنی هاتوچۆی راگەیاندووە، ئەوەیش لەکاتێکدایە کە لەو وڵاتەدا ''جەژنی بەهار'' دێت کە تیایدا سەدان ملیۆن کەس گەشت دەکەن، ئەو دۆخەش نیگەرانییەکانی سەبارەت بە لاوازی خواست لەسەر نەوت زیادکردووە.
هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەربە دراوەکانی دیکە کاریگەری لەسەر نرخی نەوتی خاو دروست دەکات کە نرخەکەی بە دۆلار دیاری دەکرێت. ئاماژەی دۆلاری ئەمریکی کە بەهای دۆلار بەرامبەربە دراوەکانی دیکە دەپێوێت بەرزبووەوە بۆ ٩٠.٧٢٧ دۆلار.
لە لایەکی دیکەوە، بەگوێرەی ئەو داتایانەی کە فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا بڵاویکردووەتەوە، نەوتی بازرگانی عەمبارکراوی ئەو وڵاتە لە هەفتەی رابردوودا بە بەراورد بە هەفتەی پێشتر نزیکەی ٩،٩ ملیۆن بەرمیل کەمیکردووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشبینییەکانی بازاڕ بە ئاراستەی زیادبوونی ٦٠٣ هەزار بەرمیل بوو.
ئاماژه بهوه دهدرێت كه رهنگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٥٥ دۆلار و ٣٥ سهنت بۆ ٥٥ دۆلار و ٦٧ سهنت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخهكهی لهنێوان ٥٥ دۆلار و سێ سهنت بۆ ٥٤ دۆلار و ٧١ سهنت بمێنێتهوه.