Bekir Aydoğan
28 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2021
هەولێر - AA
فرۆشیارانی بازاڕی تەسبیح لە نزیک قەڵای شاری هەولێر، بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە ئەو تەسبیحانەی بە هەزار زەحمەت دروستیان دەکەن و بووەتە یەکێک لە هێماکانی شارەکە، ناتوانن وەک جاران بفرۆشن.
دەستگێڕی بازاڕەکە ئەو تەسبیحانەی دروستیانکردووە بەشێوەی جیاواز دەخەنەڕوو بۆ فرۆشیاران و بازاڕی تەسبیحی دێرینی شارەکەیان کردووەتە شوێنێک کە دانیشتوانی خۆجێی شارەکە و گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانی سەردانی دەکەن.
فرۆشیارانی تەسبیح ئاماژە بەوە دەکەن کە بەهۆی دواکەوتن و لێبڕینی مووچەوە بازاڕیان وەستاوە و دۆخەکە وەک هەموو بازاڕ کاریگەری نەرێنیشی کردووەتە سەر فرۆشتنی تەسبیح کە یەکێکە لە هێماکانی خەڵکەکە.
تەسبیح فرۆشان لە بازاڕی تایبەت بە تەسبیح، شەقامی شارەکە و کۆڵانەکاندا دەگەڕێن و بەرهەمەکانیان دەفرۆشن کە بژێوی ژیانیان دابین دەکەن.
بازاڕی تەسبیحی شارەکە بەتایبەتی لە کاتەکانی نیوەڕۆدا، قەرەباڵغی پێوە دیارە کە بووەتە جێی سەرنجی گەشتیارانی ناوخۆیی و بیانیی و سەردانی دەکەن و پیایدا دەگەڕێن.
فرۆشیارانی بازاڕەکە مێزەکانیان لە پاڵ یەکدیدا داناوە و لە دوای هەندێک لە مێزەکانەوە وەستای دروستکردنی تەسبیح بەدیدەکرێت کە سەرقاڵی هۆنینەوە و دروستکردنی تەسبیحی نوێیە، یان بەگوێرەی خواستی کڕیاران دروستی دەکەن.