Firdevs Yüksel
24 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 24 شوبات 2021
ئیستانبوڵ - AA
له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به ٦٤ دۆلار و ١٩ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته، ٦٦ دۆلار و ٧٩ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٦٤ دۆلار و ٤٨ سه‌نت ته‌واوكرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٣٤وە نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٤٥ بەرزبووەتەوە و به ٦٤ دۆلار و ١٩ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس WTI به ٦١ دۆلار و ٢٠ سەنت فرۆشرا.
نیگەرانییەکان لە کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت لە ئەمریکادا، پێشبینی بەرزبوونەوەی نەوتی خاوی بازرگانیی عەمبارکراوی ئەو وڵاتەی بەهێزکردووە کە ئەوەیش کاریگەری هەیە لەسەر دابەزینی نرخەکەی.
بەپێی پێشبینیەکانی پەیمانگای نەوتی ئەمریکا، یەدەگەکانی نەوتی خاوی بازرگانی ئەو وڵاتە، هەفتەی رابردوو بە نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوت بە پێچەوانەی چاوەڕوانییەکانەوە زیادیکردووە، ئەوە لەکاتێکدایە چاوەڕوانی بازاڕ بە ئاراستەی کەمکردنی نزیکەی ٥،٣ ملیۆن بەرمیل بوو.
ئەمڕۆ ئیدارەی زانیاریی وزەی ئەمریکا، زانیاریە فەرمییەکانی یەدەگی نەوت بڵاودەکاتەوە.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٦٤ دۆلار و ٢١ سه‌نت بۆ ٦٤ دۆلار و ٤٢ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٦٤ دۆلار بۆ ٦٣ دۆلار و ٧٩ سه‌نت بمێنێته‌وه.