Ethem Emre Özcan
13 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 13 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
رژێمی بەشار ئەسەد بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر چەند خاڵێکی پارێزگای دێرازوری لە خۆرهەڵاتی سووریا.
ئاژانسی هەواڵیی فهرمی رژێمهكهی ئهسهد "سانا"، بەپشت بەستن بە سەرچاوە سەربازییەکان بڵاویکردەوە کە کاتژمێر ٠١:١٠ بە کاتی ناوخۆ، ئیسرائیل هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر ناوەندی شاری دێرازور و چەند ناوچەیەکی شارۆچکەی ئەلبو کەمال لە گوندەواری خۆرهەڵاتی دێرازور.
لە هەواڵەکەدا زانیاری سەبارەت بە زیانی گیانیی و ماددی نەخراوەتەڕوو و، هاتووە: ''لێکۆڵینەوە لە دەرەنجامەکانی هێرشەکە دەکرێت''.
هێشتا ئیسرائیل روونکردنەوەی لەبارەی ئەم بابەتەوه نهداوه.
لە ناوەندی شاری دێرازور لە خۆرهەڵاتی سووریا و ئەلبو کەمال لە سنووری عێراق، لە پاڵ سوپای رژێم، گرووپە تیرۆریستییەکانی ژێر فەرمانی سوپای پاسدارانی ئێران هەن.