Canada
تۆرۆنتۆ – AA
له میانی گۆڕانكارییه‌كانی كابینه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌ندا، جه‌ستن ترودۆ، په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی تۆرۆنتۆ، عومه‌ر ئالغهابرا كرا به وه‌زیری گواستنه‌وه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی كه‌نه‌دا رایگه‌یاند كه، وه‌زیری زانست و پیشه‌سازی، ناڤدیپ باینس داوای كردووه خانه‌نیشین بكرێت و ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشاوه‌ته‌وه.
له راگه‌یا‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه له ئێستادا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌ندا، فرانچیۆیس-فلیپی چامپاگنی خراوه‌ته جێی باینس و وه‌زیری گواستنه‌وه، مارك گارنیو ده‌كرێته وه‌زیری ده‌ره‌وه.
له راگه‌یا‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه، په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی تۆرۆنتۆ، عومه‌ر ئالغهابرا ده‌كرێته وه‌زیری گواستنه‌وه.
عومه‌ر ئالغهابرا كه به ره‌چه‌ڵه‌ك سۆماڵییه و له سعوودیه له‌دایك بووه، به‌دوای وه‌زیری گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و منداڵان، ئه‌حمه‌د حسێن و وه‌زیری كاروباری ژنان، مریه‌م مۆنسێف ده‌بێته سێیه‌مین وه‌زیری موسڵمان له‌و كابینه‌یه‌ی حكوومه‌تی كه‌نه‌دا.