Firdevs Yüksel
07 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 07 کانوونی دووەم 2021
ئیستانبوڵ - AA
له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به ٥٤ دۆلار و ٧٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته، ٥٤ دۆلار و ٦٩ سه‌نت و، رۆژه‌كه‌ی به ٥٤ دۆلار و ٣٠ سه‌نت ته‌واو كرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٢٥وە نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٨١ بەرزبووەوە و، به ٥٤ دۆلار و ٧٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس WTI به ٥١ دۆلار و ١١ سەنت فرۆشرا.
بڕیارە لەناکاوەکەی سعوودیە لە پاش کۆبوونەوەی دوێنێی ئۆپیک پڵاس کە رایگەیاند لە مانگەکانی شوبات و ئاداردا خۆبەخشانە یەک ملیۆن بەرمیلی دیکە لە بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت کەمدەکاتەوە، بووەتە هۆی بەرزکردنەوەی نرخەکەی کە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.
هەروەها بە هۆی رووداوەکانی ئەمریکاوە نرخی نەوت لە ٢٨ی شوباتەوە تا ئێستا بەرزترین ئاستی تۆمارکرد.
ئەمریکا کە گەورەترین بەکاربەری نەوتە لە جیهاندا، نەوتی خاوی بازرگانی عەمبارکراوی دابەزیوە، بەو هۆیەشەوە داخوازی بازاڕی ناوخۆ لەسەر نەوت زیادیکردووە وکە ئەوەش پشتیوانە لە بەرزبوونەوەی نرخەکەیدا.
بە پێی فەرمانگەی زانیاریی وزەی ئەمریكا، نه‌وتی خاوی بازرگانی عەمبارکراو لە ئه‌مریكا له هه‌فته‌ی رابردوودا به به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشووتر نزیکەی هەشت ملیۆن به‌رمیل لە سەرو چاوەڕوانیەکانەوە کەمی کردووه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه چاوه‌ڕوانی بازاڕ به ئاراسته‌ی ئه‌وه‌دا بوو نزیکەی ١،٥ ملیۆن به‌رمیل کەم بكات.
لە لایەکی دیکەوە، بە هۆی توندکردنی رێوشوێنەکانی کەرەنتینە بەتایبەتی لە وڵاتانی ئەورووپادا لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ‌دا، نیگەرانی هەیە لەبارەی لاوازی داخوازی لەسەر نەوت، ئەوەیش بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوەی نرخەکەی سنووردارکردووە.
باس لەوەیش دەکرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٥٤ دۆلار و ٧٦ سه‌نت بۆ ٥٤ دۆلار و ٩٢ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و، نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٥٤ دۆلار و ٦٠ سه‌نت بۆ ٥٤ دۆلار و ٤٤ سه‌نت بمێنێته‌وه.