1 23,Zana Natık Kerem
09 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2018
ئیستانبوڵ ــ AA
نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوویەوە و بە ٧٧ دۆلار و ٥٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی خاوی برێنت، ژمارەی سەکۆکانی ھەڵکەندن لە ئەمریکا، زیادی کردووە.
رۆژی ھەینی رابردوو کۆمپانیای ( Baker Hughes) بۆ خزمەتگوزاری وزە رایگەیاندبوو، ژمارەی سەکۆکانی ھەڵکەندن لە ئەمریکا لە شەشی ئەم مانگە زیادی کردووە و گەیشتوونەتە ٨٦٣ سەکۆ.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.