Rewa Mahmut Hasan
06 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2017
ئیستانبوڵ-AA
نرخی یەک بەرمیل نەوتى برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا لە ٥٧ دۆلاردا، جێگیر بووە.
هەفتەی رابردوو لە رۆژی هەینیدا بەپێی ئەو زانیارییانەی بڵاو کراونەتەوە، لەگەڵ لەدەستدانی بەهای دۆلار و بەکاربردنی جگە لە کشتوکاڵ و دابین نەکردنی خواستەکان لە بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لەسەدا ٠،١١ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە ٥٦،٨ دۆلار و بەو نرخە کۆتایی هەفتە بازاڕەکان داخران.
لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ لە سەرەتای ھەفتەدا و لەمڕۆدا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بەنرخی بەرز دەستی پێکرد و ناوبەناو دەبووە ٥٧،١ دۆلار و سەعات ١٠:٤٥یش لەسەدا ٠،٢٥ بەھای زیادی کرد و گەیشتە ٥٦ دۆلار.