Abu Dhabi
ئیستانبوڵ ــ AA
نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا دابەزی و لەسەرووی ٧٦ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ھاوکات لەگەڵ دابەزینی نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکاندا، ژمارەی سەکۆکانی ھەڵکەندنی نەوت لە ئەمریکا زیادبوون.
رۆژی ھەینی رابردوو کۆمپانیای ( Baker Hughes) بۆ خزمەتگوزاری نەوت رایگەیاندبوو کە لە ھەفتەی رابردوودا، ژمارەی سەکۆکانی ھەڵکەندنی نەوت لە ئەمریکا زیادبوون و گەیشتوونەتە ٨٦٢ سەکۆ.
دابەزینی نرخی خاوی برێنت، ھاوکاتە لەگەڵ ئەوەی رووسیا بەرھەمھێانی نەوتی زیادکردووە.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.