Muhammet Ali Kemal,Ramal Abdullah Mahmood
11 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2018
واشنتۆن/نەتەوە یەکگرتووەکان - AA
سبەی سێشەممە بۆ یەکەمجار سینگاپور میوانداریی لووتکەیەکی مێژوویی دەکات کە تیایدا سەرۆکێکی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوور کۆدەبێتەوە.
چاوی هەموو جیهان لەسەر ئەو کۆبوونەوەیەیە کە سبەی لە نێوان سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئوندا سەبارەت بە داماڵینی نیمچە دوورگەی کۆریا لە چەکی ئەتۆمیی لە سینگاپور بەڕێوەدەچێت.
رەنگە سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە میانی کۆبوونەوەکەدا دەرفەتی ئەوەی بۆ هەڵبکەوێت کە کۆتایی بە گرژیی چەند ساڵەی نێوان هەردوو وڵات و هەڕەشەی جەنگی ئەتۆمیی بهێنێت. لە لووتکە مێژووییەکەدا کە بۆ یەکەمجارە سەرۆکێکی ئەمریکا و سەرۆکی کۆریای باکوور چاویان بە یەکتر بکەوێت، ترەمپ دەتوانێت زەمینە بۆ بەدەستهێنانی یەکەم سەرکەوتنی خۆی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، خۆشبکات.
ترەمپ بۆ ئەوەی لەمەدا سەرکەوێت، پێویستە دووبارە چاو بە رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان و پابەندبوون بە هاریکارییەکاندا بخشێنێتەوە کە تا ئێستا خوازیاری جێبەجێکردنیان نەبووە.
ئەگەر بێت و ئەم کۆبوونەوە مێژووییە سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ئەوا دەبێتە خاڵی وەرچەرخان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا، بەڵام ئەگەر لووتکەکە شکستی هێنا، رەنگە دووبارە ئەمریکا و کۆریای باکوور بەرەو کەناری نائارامی و پێکدادان، بەرێت.
- قۆناغێکی سەخت دەبێت
پێناچێت زهمینهسازی هاوبهشی نێوان ئهمریكا و كۆریای باكوور بۆ ئهگهری رێككهوتننامهیهكی مێژوویی ئاسان و خێرا نهبێت.
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.