ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی

دۆناڵد ترەمپ: "دیمەنە ساختەكراوەكەی (ABC News) ئابڕوچوونە"

- سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ: "پەخشكردنی دیمەنی تەقینەوەیەكی بە‌هێز لە كاتی ناساندنی چەكدا وەك ئەوەی لە میانی ئۆپەراسیۆنی كانی ئاشتی روویدابێت لە لایەن كەناڵی (ABC News)ی ئەمریكییەوە ئابڕوچوونە".

Dildar Baykan  | 15.10.2019 - نوێکردنەوە : 17.10.2019
دۆناڵد ترەمپ: "دیمەنە ساختەكراوەكەی (ABC News) ئابڕوچوونە"

Washington DC


واشنتۆن ــ AA

سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ پەخشكردنی دیمەنی تەقینەوەیەكی بە‌هێز لە كاتی ناساندنی چەكدا وەك ئەوەی لە میانی ئۆپەراسیۆنی كانی ئاشتی روویدابێت لە لایەن (ABC News)ی ئەمریكییەوە بە ئابڕوچوون ناوزەند كرد.

دۆناڵد ترەمپ لە توتێكدا رەخنەی لە (ABC News) گرتووە كە رایگەیاندووە ئەو دیمەنە لە میانی ئۆپەراسیۆنی كانی ئاشتی-دا لە رۆژهەڵاتی رووباری فورات لە سووریا تۆماركراوە.

سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ گوتوویەتی "‌ئەو ئابڕوچوونە گەورەییەی (ABC News) ئاشكرابوو كاتێك دیمەنێکی ساختەكراوی لەبارەی بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیا لە سووریا پەخشكردووە، ئەوە چی شوورەیی و ئابڕوچوونێكە".

دوێنێ‌ دووشەممە كەناڵی (ABC News)ی ئەمریكی لە بەرنامەی ناساندنی چەكدا دیمەنی تەقینەوەیەكی بە‌هێزی پەخشکرد و لە میانی پەخشکردنی دیمەنەكەدا هەوڵیدا رای گشتی چەواشە بكات و وانیشان بدات كە ئەو دیمەنە لە میانی ئۆپەراسیۆنی كانی ئاشتی سوپای توركیا لە سووریا تۆماركراوە.

دوای دەركەوتنی راستییەكان لەبارەی دیمەنە ساختەكراوەكە، كەناڵی (ABC News) راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە تیادا داوای لێبوردنی كرد لەهەمبەر بڵاوكردنەوەی دیمەنەکە و پشتڕاستیكردەوە كە بە هۆی بوونی گومانەوە، دیمەنەكەی سڕیوەتەوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın