Zana Natık Kerem
08 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2017
ئیستانبوڵ ــ AA
ئەمڕۆ چوارشەممە بە هۆی گرژییە سیاسییەكان، نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزی و یەك بەرمیل خاوی برێنت بە ٦٣ دۆلار و ٤٣ سەنت مامەڵەی پێوە كرا.
دوێنێ سێشەممە، نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزترین ئاستی لە دوو ساڵ و پێنج مانگی رابردوو، تۆمار كرد و یەك بەرمیل خاوی برێنت گەیشتبووە ٦٤ دۆلار و ٤٧ سەنت.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، كاتژمێژ (٧:٣٧) نرخی خاوی برێنت لە بازاڕكانی جیهاندا بەڕێژەی سەدا ١،٦ دابەزی و یەك بەرمیل خاوی برێنت بە ٦٣ دۆلار و ٤٣ سەنت مامەڵەی پێوەكرا.