پرێمیەر لیگ.. یانەی مانچستەر ستی بە پێنج گۆڵ لە یانەی بێرنلی بردەوە
- لە هەفتەی ٣٠ی پرێمیەر لیگدا، یانەی مانچستەر ستی بە ئەنجامی ٥-٠ لە یانەی بێرنلی بردەوە.
Manchester
مانچستەر- AA
یانەی مانچستەر ستی کە لە ریزبەندی دووەمی پرێمیەر لیگ دایە، میوانداری یانەی بێرنلی کرد.
لە خولەکی ٢٢دا، یاریزانی یانەی مانچستەر ستی، فیل فۆدەن یەکەمین گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمار کرد.
دواتر یاریزانی جەزائری، ریاز مەحرەز لە خولەکی ٤٣ و خولەکی سێیەمی زیادکراو بۆ نیوەی یەکەمی یارییەکە، گۆڵی دووەم و سێیەمی بۆ یانەی مانچستەر ستی تۆمار کرد.
لە نیوەی دووەمی یارییەکەدا و لە خولەکی ٥١ دا، یاریزانی هەمان یانە دەیڤد سیلڤا گۆڵی چوارەمی تۆمار کرد.
لە خولەکی ٦٣دا جارێکی دیکە یاریزان فیل فۆدەن گۆڵی پێنجەم و کۆتایی یانەی مانچستەرستی تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٥-٠ کۆتایی هات.
بەم ئەنجامەش خاڵەکانی مانچستەر ستی بۆ ٦٣ خاڵ بەرزبووەوە و خاڵەکانی بێرنلی بە ٣٩ مایەوە.