Şenhan Bolelli
24 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 26 کانوونی یەکەم 2020
مەدرید- AA
خولی یانە پلە یەکەکانی ئیسپانیا بۆ تۆپی پێی (La Liga)، بەردەوامە و لە هەفتەی ١٥میندا، هەردوو یانەی ریال مەدرید و گرانادا رووبەڕووی یەک بوونەوە.
لە خولەکی ٥٧ی یارییەکەدا، یاریزان کارلۆس کاسەمیرۆ گۆڵی یەکەم و لە خولەکی ٩٠+٣ دا، یاریزان کەریم بەنزیمە گۆڵی دووەمی بۆ یانەی ریال مەدرید تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ٢-٠ لە بەرژەوەندی ریال مەدرید کۆتایی هات.
بەم شێوەیە ریال مەدرید، پێنج جاری یەک لە دوای یەک سەرکەوتنی بەدەست هێنا، ژمارەی خاڵەکانیشی بۆ ٣٢ خاڵ بەرزکردەوە و بەردەوامە لە مانەوەی لە ریزبەندی یەکەمی پاڵەوانێتییەکەدا.
لە بەرامبەردا یانەی گرانادا بە ٢١ خاڵ لە پلەی حەوتەمدا مایەوە.