بوێنس ئایریس – AA
له ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی ژه‌هرناسی ده‌ركه‌وتووه، ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین، دیێگۆ ئارماندۆ مارادۆنا كه له ٢٥ی تشرینی دووه‌می رابردوودا كۆچی دوایی كرد، پێش له گیانله‌ده‌ستدانی كحول و مادده‌ی هۆشبه‌ری به‌كار نه‌هێناوه.
ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی ئه‌رجه‌نتین "TELAM" بڵاویكرده‌وه كه ئه‌نجامی پشكنینه توێكارییه‌كان بۆ مارادۆنا كه پشكنینی خوێن، میز و وه‌رگرتنی سامپڵ له كونی لووتهوهن، هیچ مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ر و كحول تیایاندا ده‌رنه‌كه‌وتووه و ئاشكرا بووه کە مارادۆنا ژماره‌یه‌ك حه‌ب و ده‌رمانی بۆ چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی و گیرۆده‌یی به‌كارهێناوه.
له ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه مارادۆنا پێش گیانله‌ده‌ستدانی حه‌ب و ده‌رمانه‌كانی Venlafaxine ، Quetiapine، Levetiracetam و Naltrexoneی بۆ چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی و گیرۆده‌یی به‌كارهێناوه.
ئاماژه به‌وه دراوه كه له كاریگه‌ری لاوه‌كی ئه‌م حه‌بانه ده‌كۆڵدرێته‌وه كه داخۆ هیچ یه‌ك له‌وان ده‌بنه هۆی تێكچوونی لێدانی دڵ و هه‌راسانبوونی درێژخایه‌نی دڵ.