مەدرید- AA
دوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا، جۆزێپ ماریا بارتۆمێو و دەستەی بەڕێوبەرایەتی یانەکە، تا کاتی هەڵبژاردن، دەستەی بەڕێوەبردنی کاتی یانەکە دیاریی کرا.
لەو چوارچێوەیەشدا سەرۆکی لێژنەی ئابووری یانەی بارسێلۆنا، کارلێس توسکێتس بەشێوەیەکی کاتی وەک سەرۆکی یانەکە دیاریی کرا.
چاوەڕوان دەکرێت کارلێس توسکێتس و ئەندامەکانی دیکەی دەستەی بەڕێوبەرایەتی یانەکە، بۆ ماوەی سێ مانگ لەو پۆستەدا بمێننەوە و ئەرکیان راییکردنی کارە رۆتینییەکانی یانەکە و ئامادەکارییە بۆ هەڵبژرادنی سەرۆکایەتی نوێی یانەی بارسێلۆنا.
کارلێس توسکێتس لە ساڵی ١٩٧٨وە کە تەمەنی ٢٧ ساڵ بوو لە کاتێکدا خۆسێ لویس نونەز سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا بوو چووە ناو یانەکە و بووە بەرپرسی کاروباری دارایی.
لە ماوەی رابردوودا، چەند یاریزانێک کە دیارترینیان لیۆنێل مێسی بوو رەخنەیان لە سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا، جۆزێپ ماریا بارتۆمێو گرت و دوای کۆکردنەوەی واژوو بۆ لابردنی دەستەی بەڕێوبەرایەتی یانەکە دوێنێ دەستەی بەڕێوبەرایەتی یانەی بارسێلۆنا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش کرد.