Şenhan Bolelli,Rewa Mahmut Hasan
01 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2017
گیرۆنا - AA
پارێزگاری کەتەلۆنیا لە حکوومەتی ئیسپانی ئەنریک میللۆ لەبارەی دەستوەردان لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کەتەلۆنیا کە حکوومەتی ئیسپانی بە نایاسایی وەسفی دەکات، رایدەگەیەنێت"ناچاربوون کارێک بکەن کە خوازیاری کردنی نەبوون".
لەکاتێکدا پۆلیس و جەندرمەی ئیسپانی دەستیان وەرداوەتە ناوەندەکانی دەنگدان و تائێستاش بەردەوامی هەیە، میللۆ لەلێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوەدا کە هیچ دەستوەردانێک بەرامبەر کەتەلۆنیا ئەنجام نەدراوە و گوتی: " ئەوەی هەیە دەستێوەردانە بۆ سەر سندوقی دەنگەکان و مێزەکان تاوەکو رێگری لە ریفراندۆمێکی نایاسایی بکەین. ناچاربووین شتێک بکەین کە خوازیاری کردنی نەبووین".
لەلایەکی دیکەوە ئاماژە بەوە دەکرێت کە لە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان لایەنگرانی سەربەخۆیی و هێزە ئەمنییەکاندا لە شاری بارسێلۆنا و گیرۆنی، چەند کەسێک برینداربوون.