Zana Natık Kerem
01 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2017
كەركووك ــ AA
ئەفسەر لە سوپای عێراق، نەقیب جەبار حەسەن رایگەیاند كە هێزە عێراقییەكان لە قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی قەزای حەویجە سەربە پارێزگای كەركووك بەردەوامن.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، جەبار حەسەن گوتی: "لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هێزە عێراقییەكان هەزار مەدەنی كە زۆربەیان ئافرەت و منداڵ لە گوندەكانی دەورووبەری قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای پارێزگای كەركووك بۆ ناوچە ئارامەكان گواستووەتە".
ئەفسەرەكە ئاماژەی بەوەشدا كە ئەو ئاوارانە لە ناوچە ئارامەكان دەگوازرێنەوە بۆ كەمپی ئاوارەكانی حەویجە كە لە ماوەكانی رابردوودا، حكوومەتی عێراق دابینی كردووە.
ناوبراو باسی لەوەش كرد كە بەیانی ئەمڕۆ هێزە عێراقییەكان، گوندەكانی نایف و سەبتی باشووری حەوجە-یان كۆنتڕۆڵكردووەتەوە.
رۆژی هەینی رابردوو سەرۆكوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی دەستپێكردنی قۆناغی دووەمی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی قەزای حەویجەی رایگەیاندبوو.