ئەمڕۆ سەعات ١١:٤٠ی پێشنیوەڕۆ ئوتۆمبیلێکی مینڕێژکراو لە قەزای حەویجە(پارێزگای کەرکوک) تەقێنرایەوە، لەئاکامدا ١٠کەس کوژران و ٢٢ ی دیکە برینداربوون.
عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەکانی کەرکوک لە شوێنی رووداوەکە بۆ ئانادۆڵو گوتی " لەدوای رووداوەکە ھێرشمان بردە سەر تیرۆریستان لەو ناوچەیەو ئێمە توانیمان سێ تیرۆرست بکوژین".
پەیامنێری ئانادۆڵو دەڵێ ئێستا رەوشی شارەکە ئارامەو پۆلیس لەبەر ئەنجامدانی ئۆپەرسایۆن دژی چەکدارانی یاخی باری نائاسایی راگەیاندووە.