Zana Natık Kerem
01 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2017
سەنعا ــ AA
رێكخراوی حووسی لە یەمەن رایگەیاند كە چەكدارەكانیان فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی سیخوری ئەمریكایان لە شاری سەنعا خستووەتەخوارەوە.
كەناڵی مەسیرە زمانحاڵی رێكخراوی حووسی لە سەرچاوەیەكی چەكداری حووسی گواستووەتەوە كە هێزی بەرگری ئاسمانی سەربە حووسییەكان و هێزەكانی سەرۆكی پێشوو، عەلی عەبدوڵڵا ساڵح فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی سیخوری ئەمریكایان لەسەر ئاسمانی شاری سەنعا خستووەتە خوارەوە.
بە گوتەی سەرچاوەكە، فڕۆكەكە لە جۆری (ئێم كیو ـ ٩)یە كە بە چەكێكی قورس خراوەتە خوارەوە.
تا ئێستا ئەمریكا هیچ روونكردنەوەیەكی لەوبارەیەوە بڵاونەكردووەتەوە.