Övünç Kutlu,Muhammet Ali Kemal
01 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2017
نیویۆرک- AA
ئەستێرەی یانەی کلیڤلاند کاڤاڵیەرزی یەکێک لە یانەکانی خولی ئێن بی ئەیی ئەمریکی، لێبرۆن جەیمس کە بەرەوڕووی هێرشێکی رەگەزپەرستانە بووەتەوە، ئاماژەی بەوەکرد ئەو رووداوە مانای ئەوەیە کە رەگەزپەرستیی دژی رەشپێستەکانی ئەمریکا، درێژەی هەیە.
لێبرۆن جەیمس لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەکرد کە بە هۆی رووداوەکەوە خێزانەکەی هیچ زیانێکیان پێنەگەیشتووە و هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی رەگەزپەرستیی لە ئێستادا لە ئەمریکا کرد.
لێبرۆن جەیمس وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە رەگەزپەرستیی هێشتا لە ئەمریکا کێشەیە، رایگەیاند ''ئەم رووداوە نیشاندەری ئەوەیە کە هەموو کاتێک رەگەزپەرستیی بەشێکە جیهان و لە ئەمریکاش و درێژەی هەیە. تاوانەکان بە تایبەت دژی رەشپێشتەکان، هەموو رۆژێک روودەدەن. زۆرکات مرۆڤەکان رووی راستەقینەی خۆیان و ئەو بۆچوونانەی کە سەبارەت بە تۆ هەیانە، دەشارنەوە. بەردەوامن لەوەی کە بە دەمتەوە زەردەخەنە بکەن کاتێک کە دەیانبینیت''.