Emre Doğan,Muhammet Ali Kemal
30 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2018
ئیستانبوڵ - AA
دوای ئه‌وه‌ی له میانی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی ٣٥ی لا لیگادا یانه‌ی بارسێلۆنا توانی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به ئه‌نجامی ٤-٢ له یانه‌ی دێپۆرتیڤۆ لاکەڕۆنیا بباته‌وه، به‌ر له ته‌واوبوونی خوله‌كه به سێ هه‌فته، بووه پاڵه‌وانی ئه‌مساڵی لا لیگا.
به‌وشێوه‌یه‌ش بارسێلۆنا بووه خاوه‌نی ٢٥ههمین نازناوی خوله‌كه كه حه‌وتیان له ١٠ وه‌رزی رابردوودان.
گۆڵه‌كانی بارسێلۆنا له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له فلیپ كۆتینۆ له خوله‌كی حه‌وت و مێسی له خوله‌كه‌كانی ٣٨، ٨٢ و ٨٥دا تۆماركران.
هاوكات دوو گۆڵه‌كه‌ی دێپۆرتیڤۆ لاکەڕۆنیا له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له لوكاس پێرێز و ئه‌مره چۆڵاك له خوله‌كه‌كانی ٤٠ و ٦٤دا تۆماركران.
به‌و ئه‌نجامه‌ش بارسێلۆنا كۆی خاڵه‌كانی بۆ ٨٦ خاڵ به‌رزكرده‌وه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی یارییه‌ك كه‌متری ئه‌نجامداوه، توانی پارێزگاریی له جیاوازیی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریددا بكات كه ١١ خاڵه و له ریزبه‌ندییدا له دوایه‌وه‌یه‌تی، به‌و شێوه‌یه‌ش به‌ر له ته‌واوبوونی لا لیگا به سێ هه‌فته، بارسا توانی گره‌نتی بوون به پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لا لیگا بكات.
هاوكات دێپۆرتیڤۆ لاکەڕۆنیا دوای ئه‌و شكسته له ٢٨ خاڵدا مایه‌وه و به‌ر له ته‌واوبوونی خوله‌كه به سێ هه‌فته، دابه‌زینی مسۆگه‌ركرد.