Sangar Hamad Azeez
27 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 28 نیسان 2018
ئیستانبوڵ - AA
لە یارییەكانی چوونی قۆناغی پێش كۆتایی یۆرۆپالیگدا، یانەی ئارسیناڵ لە یاریگەی خۆیدا یەكسان بوو، مارسیلیاش توانی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەکە بباتەوە.
شەوی رابردوو یارییەكانی چوونی قۆناغی پێشكۆتایی یۆرۆپالیگ ئەنجامدران و تیایدا هەردوو یانەی ئارسیناڵ و ئاتلێتیكۆ مەدرید لە یاریگەی ئیمارات بە گۆڵێك بۆ هەرلایەك یەكسان بوون.
گۆڵی تۆپچییەکان لە خولەكی ٦١ لەلایەن ئالێكساندەر لاكازێتیەوە تۆمارکرا و گۆڵی بەرامبەری مەدریدییەکانیش، ئانتوان گریزمان تۆماری كرد.
لە یاریی دووەمیشدا، یانەی مارسیلیای فەڕەنسی لە یاریگەی خۆیدا سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بە دوو گۆڵی خاوێن لە یانەی رێدبۆڵ سالزبۆرگی نەمسایی بردەوە.
گۆڵەكانی یانە فەڕەنسییەکە یاریزانان فلۆران تۆفین و كلینتۆن موانجی لە خولەكەكانی ١٥ و ٦٣ دا تۆماریان كرد.
بڕیارە یاری گەڕانەوە پێنجشەممەی داهاتوو ٣ی ئایار ئەنجام بدرێت.