Sangar Hamad Azeez
27 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 28 تشرینی دووەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی سیانزەهەیەمی خولی پرێمیەرلیگ، یانەی چێڵسی توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەربە یەک گۆڵ لە یانەی تۆتنهام بباتەوە.
یارییەکە کە بە یاری لووتکەی ئەم هەفتەیە هەژمار دەکرا تیایدا هەردوو یانەکە لەگەڵ دەستپێکردنی یارییەکە بەهێرشبردن دەستیان پێکرد.
لە خولەکی ١١دا یاریزان ئەریکسن بە تۆمارکردنی گۆڵێکی نایاب یانەی تۆتنهامی پێشخست.
لە کۆتا خولەکەکانی گێمی یەکەمدا، یاریزان پێدرۆ رۆدریگێز گۆڵی یەکسانی بۆ یانەی بلوز تۆمار کرد و بەم ئەنجامەش گێمی یەکەم بە کۆتا هات.
لە گێمی دووەمدا، یانەی چێلسی بە تەواوەتی کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد و تا لە خولەکی ٥٢دا لەڕێگەی یاریزان ڤیکتۆر مۆسێس، گۆلی پێشکەوتنی تۆمار کرد.
دوای ئەم گۆڵەش هەردوو یانە سەرەڕای چەندین هێرشی مەترسیدار بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و یارییەکەش بەم ئەنجامە بە کۆتا هات .
یانەی چێڵسی بە کۆکردنەوەی ٣١ خاڵ لە ١٣ یارییدا پێشەنگی خولەکەی گرتە دەست، یانەی تۆتنهامیش بە ٢٤ خاڵ لە پلەی پێنجەم مایەوە.