Abdullah Shukur
03 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2016
لەندەن
لە ١٤یەمین ھەفتەی خولی پریمەری ئینگلیزی، یانەی چیڵسی بە ئەنجامی ٣-١ بەسەر یانەی مانجستەر سیتی سەرکەوت. یانەی چیڵسی لەوەتەی سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ حەوت سەرکەوتنی لە خولەکە بەدەستھێناوە و بە بردنشی لە یانەی مانجستەر سیتی بەردەوامی بە سەرکەوتنەکانی ھێنا. لە خولەکی ٤٥ی یارییەکەدا یاریزانی یانەی چیڵسی گاری کاھیل بە ھەڵە گۆڵێکی لە دژی بەرژەوەندی یانەکەی تۆمَار کرد و یانەی مانجستەر سیتی پێشخست. لە بەردەوامی گێمی دووەمی یارییەکەدا یاریزانانی چێڵسی توانیان سێ گۆڵی یەک لە دوای یەک بکەن لە ڕیگای کۆستا و ویلیان و ھازاردەوە و یارییەکە بە ئەنجامی ٣-١ لە بەرژەوەندی چێڵسی کۆتاییھات.بەم بردنەوەیەش یانەی چیڵسی توانی لە خولەکەدا ژمارەی خاڵەکانی بگەیەنێتە ٣٤ خاڵ.