Hüseyin Burak Demirer
09 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 10 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی، گۆڵپارێزی گەنجی یانەی ئەتلەتیکۆ بیلباو، کێپا ئاریزابالاگای ئیسپانی گواسته‌وه بۆ ریزەکانی.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌ك كه له لایه‌ن یانه‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، یانەی چێڵسی به‌ده‌لی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی داوە كه یانه‌ی ئەتلەتیکۆ بیلباو بۆ گۆلپارێزی ته‌مه‌ن 23 ساڵ کێپا ئاریزابالاگای د‌یاریكردبوو، دواتر گرێبه‌ستێكی حه‌وت ساڵی له‌گه‌ڵ یاریزانی ناوبراو واژووكرد.
یانەی ئەتلەتیکۆ بیلباو كه له سه‌ره‌تای ساڵدا گریبه‌سته‌كه‌ی کێپا ئاریزابالاگای تا كۆتایی وه‌رزی 2024-2025 درێژكرده‌وه، به‌ده‌لی سه‌ربه‌ست مانه‌وه به 80 ملیۆن یۆرۆ د‌یاریكردبوو.