Mutlu Demirtaştan
16 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2018
ئیستانبوڵ - AA
یانه‌ی ئەتلەتیکۆ مەدرید دوای ئه‌وه‌ی له‌كاتی ئاسایی‌دا به‌دوو گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید یه‌كسان بوون، له‌ماوه‌ی درێژكراوه‌دا توانی ئه‌نجامه‌كه به چوار به دوو له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی كۆتایی پێ بهێنێت و جامی سوپه‌ری یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپای به‌رزكرده‌وه.
یارییه‌كه له یاریگای لیلێكولا له تالینی پایته‌ختی ئیستۆنیا به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا هه‌ریه‌كه له پاڵه‌وانی ساڵی رابردووی جامی سوپه‌ر ریال مه‌درید و پاڵه‌وانی لیگی ئه‌ورووپا ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌یه‌كگه‌یشتن.
ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید توانی له چركه‌ی 49یه‌می خوله‌كی یه‌كه‌می یارییه‌كه‌دا له رێگه‌ی دیگۆ كۆستاوه گۆڵی یه‌كه‌م تۆمار بكات كه به خێراترین گۆڵی مێژووی جامی سوپه‌ر داده‌نرێت.
ریال مه‌دریدیش توانی له خوله‌كی 27همدا له رێگه‌ی كه‌ریم به‌نزیمه‌وه ئه‌نجامه‌كه یه‌كسان بكاته‌وه و گێمی یه‌كه‌م به‌گۆڵێك بۆ هه‌ردوولا كۆتایی هات.
دواتر له خوله‌كی 63دا ریال مه‌درید توانیی له رێگه‌ی سێرجیۆ رامۆسه‌وه به‌لێدانی سزا گۆڵی دووه‌م تۆمار بكات و پێش بكه‌وێت.
به‌ڵام دیگۆ كۆستا جارێكی تر له خوله‌كی 79دا گۆڵی تۆماركرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه و یارییه‌كه چووه ماوه‌ی درێژكراوه.
له خوله‌كی 98دا ساول نیگوێز و له خوله‌كی 104دا كۆكێ دوو گۆڵی دیكه‌یان بۆ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید تۆماركرد و ئه‌نجامه‌كه به چوار به دوو كۆتایی هات.
به‌م ئه‌نجامه ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌دوای ساڵی 2010 و 2012 بۆ جاری سێیەم بووه خاوه‌نی جامی سوپه‌ری یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا و ریال مه‌درید هه‌لی گه‌یشتنه‌وه‌ی به یانه‌كانی به‌رشه‌لۆنه و میلانی له‌ده‌ستدا كه پێنج جار جامه‌كه‌یان به‌رزكردووه‌ته‌وه.