وەرزش

ئاکهیسارسپۆر جامی سوپەری تورکیای بەدەست هێنا

- لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری تورکیادا، دوای ئەوەی لەماوەی یاسایی و گێمە زیادکراوەکانی رووبەڕووبوونەوەکەدا بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ هەرلایەک یەکسانبوون، یانەی ئاکهیسارسپۆر توانی بە لێدانی سزای یەکلاکەرەوە بە ئەنجامی ٥-٤ یارییەکە لە گاڵاتاسارای بەرێتەوە.

Basir Gülüm, Abdullah Doğan, Muhammet Ali Kemal  | 06.08.2018 - نوێکردنەوە : 06.08.2018
ئاکهیسارسپۆر جامی سوپەری تورکیای بەدەست هێنا

Konya

قۆنیا - AA

لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری تورکیادا، دوای ئەوەی لەماوەی یاسایی و گێمە زیادکراوەکانی رووبەڕووبوونەوەکەدا بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ هەرلایەک یەکسانبوون، یانەی ئاکهیسارسپۆر توانی بە لێدانی سزای یەکلاکەرەوە بە ئەنجامی ٥-٤ یارییەکە لە گاڵاتاسارای بەرێتەوە.

گۆڵەکانی یارییەکە لە لایەن هەریەک لە ئێڤگین سێڵێزنێڤ لە خولەکی پێنجدا بۆ ئاکهیسارسپۆر و لە لایەن ئێرن دەردیۆک لە خولەکی ٧٨دا بۆ گاڵاتاسارای تۆمارکران.

لە یارییەکەشدا پێنج کارتی زەرد لە لایەن ناوبژیوان بەڕووی یاریزاناندا بەرزکرایەوە کە سیانیان بۆ ئاکهیسارسپۆر و دووانیان بۆ یاریزانانی گاڵاتاسارای بوون.

کاتی یاسایی یارییەکە بە یەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەر لایەک کۆتایی هات.

هیچ یەک لە یانەکان نەیانتوانی لە گێمی زیادکراودا گۆڵ تۆماربکەن و بەو شێوەیەش پەنا بۆ لێدانی سزای یەکلاکەرەوەی برا بە مەبەستی دیارییکردنی خاوەنی جامەکە.

لە کۆتایی لێدانە یەکلاکەرەوەکانیشدا ئاکهیسارسپۆر توانی بە ئەنجامی ٥-٤ لە گاڵاتاسارای بەڕێتەوە و جامەکە بەرز بکاتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın