Emrah Oktay,Muhammet Ali Kemal
28 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 29 ئاب 2018
ئیستانبوڵ - AA
لە میانی رکابەرییەکانی هەفتەی سێیەمی خولی تۆتۆ سوپەر لیگدا، یانەی گاڵاتاسارای بە شەش گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی ئایتەمیز ئاڵانیاسپۆری بردەوە.
یارییەکە لە یاریگای عەلی سامی یەن بەڕێوەچوو، گێمی یەکەم تەنها گۆلێکی تیادا تۆمارکرا و ئەویش لە خولەکی ٣٧دا لە لایەن فێرناندۆوە بوو.
پێنج گۆڵەکەی دیکەی گاڵاتاسارای لە گێمی دووەمدا و لە هەریەک لە خولەکەکانی ٤٩، ٥٣، ٥٦، ٨٢ و ٨٤دا لە لایەن هەریەک لە سینان گوموش، ئەرەن دەردییۆک، ئەمرە ئاکبابا، هێنری ئۆنیەکوڕو و ئەمرە ئاکباباوە تۆمارکران.
بەوشێوەیەش یانەی گاڵاتاسارای بە ئەنجامی شەش گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی ئایتەمیز ئاڵانیاسپۆری بردەوە.