Mutlu Demirtaştan,Muhammet Ali Kemal
28 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2018
ئیستانبوڵ - AA
لە میانی یارییەکانی هەفتەی سێیەمی پرێمیەرلیگدا، یانەی تۆتنهام لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی مانچستەر یونایتدی بردەوە.
هەریەک لە تۆتنهام و مانچستەر یونایتد لە میانی رکابەرییەکانی هەفتەی سێیەمی خولی ئینگلیزییدا بە یەکگەیشتن.
یانەی میوان لە گێمی دووەمی ئەو یارییەی کە گێمی یەکەمی بە بێ گۆڵ کۆتایی هات، سێ گۆڵی تۆمارکرد و بووە براوەی یارییەکە.
لە خولەکی ٥٠دا هاری کەین و لە هەریەک لە خولەکەکانی ٥٢ و ٨٤یشدا لۆکاس مۆرا سێ گۆڵەکەی تۆتنهام-یان تۆمارکرد و یانەکە بە ئەنجامی ٠-٣ لە مانچستەر یونایتدی خاوەن ماڵی بردەوە.
بەو شێوەیەش تۆتنهام هەر سێ یارییەکەی بردووەتەوە و خاوەنی نۆ خاڵە، مانچستەر یونایتدیش کە تووشی دووەم شکستی لەسەریەکی هات لە سێ خاڵدا مایەوە.