ئیستانبوڵ - AA
لە میانی یارییەکانی ھەفتەی پێنجەمی گرووپی E لەخولی تۆپی پێی ئەورووپا (یۆرۆپا لیگ)، یانەی گاڵاتاساری تورکی بە ئەنجامی ٤-٢ لە یانەی مارسیلیای فەڕەنسی بردەوە و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داھاتوو مسۆگەر کرد.
چوار گۆڵەکەی یانەی گاڵاتاسارای لەلایەن ئەلیکساندەر سیکالدۆ لە خولەکی ١٢، سوفیان فیگولی لە خولەکی ٦٤، راین بابل لە خولەکی ٨٣، ھاوکات بەرگریکاری مارسیلیا دویی کالیتاکار لە خولەکی ٣٠دا بە ھەڵە تۆڕی خۆیانی ھەژاند.
لە بەرامبەردا ھەردوو گۆڵەکەی یانەی مارسیلیا لەلایەن ئارکادیۆز میلیک لە خولەکەکانی ٦٩ و ٨٥ تۆمارکرا.
گاڵاتاساری، کە بەبێ دۆڕاندن لە پێشەنگی گرووپەکەدایە، لە یاری داھاتوودا یەکەمی گرووپەکە دیاریدەکرێت.
بەپێی سستەمی خولەکە، ئەو یانەیەی کە پلەی یەکەمی گرووپەکە بەدەستدەھێنێت لە مانگی شوباتدا یاری ناکات و راستەوخۆ بۆ قۆناغی ١٦ سەردەکەوێت. ئەو یانەیەی کە پلەی دووەم بەدەستدەھێنێت، لەگەل ئەو یانانەی کە لە خولی یانە پاڵەوانەکاندا سێیەم دەبن رووبەروودەبنەوە و لە قۆناغی ٣٢دا یاریدەکەن.
یەکەمی گرووپی E، لە یاریی نێوان یانەی لازیۆیی ئیتاڵی و یانەی گاڵاتاساریی تورکی کە رۆژی نۆی کانوونی یەکەم ئەنجامدەدرێت، دیاریدەکرێـت.
یانەی گاڵاتاسارای بە کۆکردنەوەی ١١ خاڵ لە پێشەنگی گرووپەکەدایە و لازیۆش بە ھەشت خاڵ رێزبەندی دووەمی گرووپەکەی گرتووە.