ئیستانبوڵ - AA
لە یاری دێربی ٢٤ھەمین ھەفتەی خولی سوپەری تورکیا، یانەی گەلەتەسەرای بە ئەنجامی ١-٠ لە یانەی فەنارباخچەی بردەوە.
لە گێمی یەکەمی یارییەکە و بە دیاریکراوی لە خولەکی ٥٤دا، یاریزانی گەلەتەسەرای مستەفا محەمەد تۆڕی یانەی فەنارباخچەی ھەژاند و گۆڵێکی تۆمار کرد.
لە خولەکەکانی گێمی دووەمی یارییەکەدا ھەردوو یانەکە چەندین ھێرشی پێچەوانەیان ئەنجامدا بەڵام نەیانتوانی گۆڵی یەکتر بھەژێنن.
بەم ئەنجامەش لە یاری دێربی ٢٤ھەمین ھەفتەی خولی سوپەری تورکیا، یانەی گەلەتەسەرای بە ئەنجامی ١-٠ لە یانەی فەنارباخچەی بردەوە.