Zana Natık Kerem
06 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 08 شوبات 2021
بەرلین ــ AA
لە چوارچێوەی یارییەکانی ٢٠یەمین ھەفتەی خولی تۆپی پێی ئەڵمانیا (بوندەسلیگا)، یانەی بایرن میونخ بە ئەنجامی (١ ـ ٠) لە یانەی ھێرتا بەرلین-ی بردەوە.
لە چوارچێوەی یارییەکانی ٢٠یەمین ھەفتەی (بوندەسلیگا)دا، یانەی بایرن میونخ و یانەی ھێرتا بەرلین رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
یارییەکەیش بە ئەنجامی (١ـ٠) لە بەرژەوەندی یانەی بایرن میونخ کۆتایی ھات.
تاکە گۆڵەکەی بایرن میونخ لە خولەکەی ٢١ لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا لە لایەن یاریزان، کینگسیلی کۆمان-ەوە لە یانەی ھێرتا بەرلین تۆمارکرا.
بەم ئەنجامەیش یانەی بایرن میونخ کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٤٨ خاڵ و پێشنگی خولی بوندەسلیگای گرتووە و یانەی ھێرتا بەرلین-یش بە کۆکردنەوەی ١٧خاڵ لە پلەی پازدەیەمدایە.