Abdullah Shukur
29 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 30 نیسان 2018
ئیستانبوڵ - AA
یانەی گەلەتەسەرای لە ھەفتەی ٣١ەمینی خولی سوپەر تۆتۆی وەرزشی تورکیا، بە ئەنجامی ٢-٠ لە یانەی بەشیکتاشی بردەوە و بە بەدەستھێنانی ٦٦ خاڵ لە ریزبەندی یەکەم مایەوە.
لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا و بە دیاریکراوی لە خولەکی ٢٣ یەمدا یانەی گەلەتەسەرای بە گۆڵێکی فێرناندۆ پێشکەوت.
لە خولەکی ٧٠ی گێمی دووەمدا، یاریزان رۆدریگێس گۆڵێکی دیکەی تۆمار کرد و ئەنجامەکەی گەیاندە ٢-٠ لە بەرژەوەندی گەلەتەسەرای.
بەم ئەنجامەش یانەی گەلەتەسەرای بە بەدەستھێنانی ٦٦ خاڵ لە ریزبەندی یەکەمی خولی سوپەر تۆتۆیدا مایەوە.