Hasan Esen
04 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2018
مه‌درید - AA
له میانی یارییه‌كانی هه‌فته‌ی ٢٧ی لا لیگادا، یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ناو یاریگای خۆیدا به ئه‌نجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە یەک گۆڵ لە یانەی خیتافی برده‌وه.
ریال مه‌درید له سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی خیتافی كرد.
له خوله‌كی ٢٤ی یارییه‌كه‌دا، گاریس به‌یڵ به ئه‌سیستێكی ئیسكۆ یانه‌ی ریال مه‌دریدی به گۆڵێك پێشخست.
دواتر كریستیانۆ رۆناڵدۆ له خوله‌كی ٤٥+١دا، گۆڵی دووه‌می بۆ ریال مه‌درید تۆمار كرد و به‌و شێوه‌یه‌ش گێمی یه‌كه‌م به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندیی ریال مه‌درید كۆتایی هات.
له خولەكی ٤٧ی گێمی دووه‌مدا، لۆیك رێمی له یانه‌ی خیتافی، دووه‌م كارتی زه‌ردی وه‌رگرت و به‌و شێوه‌یه‌ش یانه‌كه‌ی به ١٠ یاریزانه‌وه مایه‌وه.
له خوله‌كی ٦٥دا، فرانسیسكۆ پۆرتیلۆی یاریزانی خیتافی لێدانێكی سزای بۆ گۆڵ گۆڕی و جیاوازیی گۆڵه‌كانی بۆ یەک گۆڵ كه‌مكرده‌وه.
له خوله‌كی ٧٨ی یارییه‌كه‌دا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ گۆڵی سێیه‌می یانه‌كه‌ی و دووه‌می خۆی تۆمار كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی كرده ٣-١.
به‌و شێوه‌یه‌ش یانه‌ی ریال مه‌درید كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده ٥٤ خاڵ و جیاوازیی نێوانی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنادا كرده ١٢ خال، هه‌روه‌ها حەوت خاڵ له‌دوای ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی دووه‌مه‌وه‌یه.
رۆژی سێشه‌ممه، یانەی ریال مه‌درید له میانی یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌ڕی ١٦ی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپادا له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به‌ره‌وڕووی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی ده‌بێته‌وه.