Metin Arslancan,Muhammet Ali Kemal
02 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 03 ئاب 2019
ئیستانبوڵ - AA
یانه‌ی گاڵاتاسارای ئاشكرایكرد بۆ ماوه‌ی ساڵێك یاریزانی توركی یانه‌ی سێڵتا ڤیگۆ، ئه‌مره مۆر-ی بۆ ریزه‌كانی گواستووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن یانه‌ی گاڵاتاسارایه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یانه‌ی سێڵتا ڤیگۆ به‌مه‌به‌ستی خواستنی ئه‌مره مۆر، كراوه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه له بری خواستنه‌كه، ٦٠٠ هه‌زار یورۆ دراوه‌ته یانه ئیسپانییه‌كه و یاریزانی هێرشبه‌ری ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ، ئه‌مره مۆر، ٧٢٥ هه‌زار یورۆ وه‌ك مووچه له وه‌رزی ٢٠١٩-٢٠٢٠ وه‌رده‌گرێت.
تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه یانه‌ی گاڵاتاسارای ده‌توانێت تا ٣١ی ئایاری ٢٠٢٠ ئه‌مره مۆر، به گرێبه‌ستێك به بڕی هه‌شت ملیۆن یورۆ، به یه‌كجاری بگوازێته‌وه ریزه‌كانی.