Doğa Kırmızıoğlu
27 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2021
ئەنقەرە- AA
بەرواری وەرزی ئایندەی پاڵەوانێتی مۆتۆ جی پی ئاشکرا کرا کە بەناوبانگترین پاڵەوانێتی ماتۆڕسوارییە لە جیھاندا.
لەوبارەیەشەوە رێککەوتننامەیەک بڵاوکراوەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە پاڵەوانێتییەکە لە شەشی ئادار لە وڵاتی قەتەڕ دەست پێ بکات و لە شەشی تشرینی دووەمدا لە ئیسپانیا کۆتایی پێ بێت.
لە نێو ئەو وڵاتانەشی بۆ پاڵەوانێتییەکە زیاد کراون ئەندۆنیزیا و فینلەندا ھەن.
بەروارەکانی تایبەت بە پاڵەوانێتی مۆتۆ جی پی بەم شێوەیە دەبن:
قۆناغ بەروار وڵات
١ ٦/٣/٢٠٢٢ قەتەڕ
٢ ٢٠/٣/٢٠٢٢ ئەندۆنیزیا
٣ ٣/٤/٢٠٢٢ ئەرجەنتین
٤ ١٠/٤/٢٠٢٢ ئەمریکا
٥ ٢٤/٤/٢٠٢٢ پرتوگال
٦ ١/٥/٢٠٢٢ ئیسپانیا
٧ ١٥/٥/٢٠٢٢ فەڕەنسا
٨ ٢٩/٥/٢٠٢٢ ئیتاڵیا
٩ ٥/٦/٢٠٢٢ ئیسپانیا
١٠ ١٩/٦/٢٠٢٢ ئەڵمانیا
١١ ٢٦/٦/٢٠٢٢ ھۆڵەندا
١٢ ١٠/٧/٢٠٢٢ فینلەندا
١٣ ٧/٨/٢٠٢٢ بەڕیتانیا
١٤ ٢١/٨/٢٠٢٢ نەمسا
١٥ ٤/٩/٢٠٢٢ ئیتاڵیا
١٦ ١٨/٩/٢٠٢٢ ئیسپانیا
١٧ ٢٥/٩/٢٠٢٢ ژاپۆن
١٨ ٢/١٠/٢٠٢٢ تایلاند
١٩ ١٦/١٠/٢٠٢٢ ئوسترالیا
٢٠ ٢٣/١٠/٢٠٢٢ مالیزیا
٢١ ٦/١١/٢٠٢٢ ئیسپانیا