Muhammet Ali Kemal
09 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2017
ئەنقەرە- AA
یانەی چێڵسی ئینگلیزی لەمیانی رکابەرییەکانی هەفتەی ٣٦ی پریمیەر لیگدا، بەئەنجامی ٣-٠ لە یانەی میدڵزبڕوی بردەوە.
بلوزی پێشەنگ میوانداریی میدڵزبڕوی کرد کە لە بەرەنگاریی مانەوە لە پریمیەرلیگدایە. لە خولەکی ٢٣ یارییەکەدا لەرێگەی دیگۆ کۆستاوە، لەخولەکی ٣٤دا لەرێگەی ئەلۆنسۆ و لە خولەکی ٦٥دا لەرێگەی ماتیکەوە، سێ گۆڵی تۆمارکرد و یارییەکەی بردەوە.
دیگۆ کۆستا گۆڵی ٢٠ەمی خۆی لەم وەرزەدا تۆمارکرد و لەدوای هەریەک لە هاسڵبانک و درۆگباوە بووە سێهەم یاریزانی چێڵسی کە لە دوو وەرزدا ٢٠ گۆڵی لە پریمیەرلیگدا تۆمارکردبێت.
بەو ئەنجامەش بلوز کۆی خاڵەکانی بۆ ٨٤ خاڵ بەرزکردەوە و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ تۆتنهامی دووەمی ریزبەندیدا بۆ ٧ خاڵ بەرزکردەوە.
میدڵزبڕوش کە لە ٢٨دا خاڵدا مایەوە، بووە دووەم یانە لەدوای سەندەرلاندەوە کە بۆ خولی پلە یەک دابەزی.